قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی ھه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێ، لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه سووتاوه‌كانی له‌نگه ده‌ستبه‌كار بووه و ده‌ستیش به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه‌كان كراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی ھه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووه: لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه سووتاوه‌كانی له‌نگه ده‌ستبه‌كار بووه و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه‌كان كراوه، له ئێستایشدا وه‌كوو ھه‌نگاوی یه‌كه‌م، ئاو و ئاوه‌ڕۆیان بۆ دروست ده‌كرێته‌وه و كاره‌با دابین ده‌كرێت و ئاگرگوژێنه‌وه داده‌نرێت، هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكیش ھه‌ر یه‌كه‌و دووكانی خۆی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش ھه‌موو ھاوكارییه‌كیان ده‌كات له ڕووی ماددییه‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.
گوتیشی، تا ئێستا نازانرێت زیانه‌كان چه‌ندن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ر دووكانه و به جۆرێك زیانی به‌ركه‌وتووه، بۆیه ئه‌مه له كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت و لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ھاتووه.
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، به ھۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به‌ربوو و بووه ھۆی ئه‌وه‌ی كه ھه‌زار و٨٠٠ دووكان بسووتێن، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نی دووكانه سووتاوه‌كان پێكبهێنرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.