ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1 ى 11 ى 2018 ، شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى عارف ته‌یفور سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سلێمانى - هه‌له‌بجه له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى نیشتیمان كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى حاكم قادر كۆبوونه‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌كه شاندی پارتى و یه‌كێت له‌لێدوانیان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ووتیان ، له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووی هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوولا شاندیان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن
عارف تەیفور رایگەیاند: نامانەوێت جارێكی دیكە حكوومەتی بنكە فراوان لە كوردستان دروست ببێتەوە، چونكە زەرەرمان لێكردووە و ھەموو لایەنەكان جێیان ھێشتین ئێمە و یەكێتیان بە تەنیا ھێشتەوە، بۆیە دەمانەوێت بۆ داھاتوو ھەر لایەنێك لەگەڵمان بێت لە ھەموو دۆخێك تاسەر لەگەڵمان بێت و لە نیوەی رێگا جێ‌مان نەھێڵێ.
ڕاشیگه‌یاند لیژنەیەكمان بۆ گفتوگۆ دروستكردووە و ئومێد دەكەین لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو لیژنەیە لەگەڵ لایەنەكان بكەوێتە گفتوگۆ، پێش ھەموویان بۆچوونی یەكێتی لەسەر پێكھێنانی حكوومەت وەردەگرین.
عارف تەیفور راشیگەیاند: پارتی دیمو‌كراتى كوردستان 45 كورسی له‌په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێناوه تەواوكردنی رێژەی یاسایی لە پەرلەمان بۆ پارتی زەحمەت نییە، بەڵام بۆ پێكھێنانی حكوومەت پێویستمان بە یەكێتییە و لەگەڵیان داده‌نیشین و دواتر لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌تى داهاتوو گفتوگۆ ده‌كه‌ین
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا حاكم قادرڕایگه‌یاند یەكێتی لە ڕه‌وشى ئێستای كوردستان و ناوچەكە تێدەگات و ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ، بەپێی پێگەی یەكێتی و لەسەر بنەمای ھاوبەشی راستەقینە بەشداری لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێم دەكەین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.