له‌بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌په‌یجی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان - سلێمانى باس له‌كاركردنى یه‌كه‌م كاری فاست فوت ی خانمێك ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، ده‌شه كه‌ریم ئه‌و خانمه‌ى كه به‌رده‌وام ڕكه‌به‌رى كار‌و ژیانى كردووه له دایك بووى ساڵى 1990 ده‌رچووى كۆلێژى زمانى زانكۆى سلێمانییه و تائێستا دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك به خۆبه‌خشى وه‌ك مامۆستاكارى كردووه هه‌روه‌ك خۆى ووتى له 17 ساڵییه‌وه سه‌رقاڵى كارى ڕاگه‌یاندن بووم‌و حه‌زم به‌چالاكى‌و كارى بێژه‌رى كردووه، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان كارم كردووه‌و كارى ئارایشتگا‌و جوانكاریم بۆ خوێندكارى كه‌م ده‌رامه‌ت كردووه، له‌دواى هه‌مووئه‌م كارانه‌م‌وته‌واوكردنى قۆناغه‌كانى خوێندنم‌و زانكۆم به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌م بیرۆكه تازه‌یه‌م به‌بیردا هات خواردن دروستكردن‌و فاست فوت.
ئه‌وه‌ى ده‌یبینین ئه‌م خانمه تاكه ئافره‌ته له بوارى فاست فودا كارده‌كات له كوردستان‌و له عێراقیشداڕۆژانه 12 بۆ 13 كات ژمێر كارده‌كات‌و هه‌روه‌ك خۆى ده‌ڵێت حه‌ز ده‌كه‌م دڵى سه‌رجه‌م مشته‌رییه‌كان ڕ‌ازى بكه‌م هه‌رچه‌نده ڕووبه‌ڕووى زۆرێك له قسه‌ى ناخۆش‌و ناشیرینى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوومه‌ته‌وه به‌ڵام توانیوومه به‌ربه‌سته‌كان ببڕم وبه‌رده‌وام ببم‌و له‌سه‌ر پێیه‌كانى خۆم بوه‌ستم سوپاس گوزارى خودام یه‌كه‌م جار دواتریش خانه‌واده‌و خێزانم كه به‌رده‌وام هانده‌ر‌و پاڵپشتم بوون له ژیان‌و كاره‌كانمدا داوا له سه‌رجه‌م خانمان‌و ئه‌و كچانه ده‌كه‌م كه خاوه‌نى بیرۆكه‌یه‌كن یاخود ده‌رچووى زانكۆ‌و په‌یمانگان‌و دانه‌مه‌زراون تكایه با بێنه مه‌یدان‌و تاقه‌و تواناى خۆیان بخه‌نه گه‌ڕهه‌م خزمه‌تى خۆیان ده‌كه‌ن‌و ده‌بنه خاوه‌نى داهاتى خۆیان هه‌م خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن‌و پێیان ده‌ڵین ئێمه‌ى خانمانى ئه‌م ووڵاته ده‌توانین نیشتیمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
ئاماده‌كردنى/سارا على صاڵح
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.