ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویان كردۆته‌وه كه دوای هه‌ر یه‌ك له‌وڵاتی سوریا‌و عێراق ، ئورده‌ن ده‌بێته قوربانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست-ی ئه‌مریكی له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: وڵاتی سێیه‌م كه داعشی تێدا به‌هێز ده‌بێت وڵاتی ئوردنه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده ئورده‌ن هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه، به‌ڵام شانشینی هاشمی له‌مه‌ترسیدایه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ئوردهنیانهی له نێو ریزه‌كانی داعشدان ژماره‌یان سێ هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.