Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:20

پێداچوونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەییدا دەکرێت

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%


لە سلێمانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی " پیشەیی وبازرگانی" پێداچونەوەی تێدا دەكرێت و كارئاسانی پێویست بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانوێت مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێ بكەنەوە , 
 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و سەندیكاكانی پیشەوەراندا كۆبووەوە و هەنگاوەكانی داهاتووی ئیدارەی سلێمانی بۆ پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی تاوتوێكرا , 
پاش هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ شێوازی نوێی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەت لە سلێمانی , ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە پێویستە گۆڕانكاری ریشەیی لە پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەییدا بكرێت و بارودۆخی پیشەوارەن لە بەرچاو بگیرێت , هەروەها لەكاتی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتدا هەموو كارئاسانیەكی پێویست پێشكەش بە كاسبكاران و پیشەوەران و خاوەنكارەكان بكرێت , 
دەربارەی جێبەجێكردنی ئەو پێشنیارانەی كە لە كۆبوونەوەكەدا بۆ پێدانی مۆڵەت كران ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : لە زووترین كاتدا لەرێگەی پارێزگاری سلێمانیەوە هەنگاو بۆ جێبەجێكردنیان دەنرێت و پاش بڕیاردان ژمارەی ئەو فەرمانگانە كەمدەكرێنەوە كە پێشتر كاسبكاران و پیشەوەران بۆ بەدەستهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەت سەردانیان دەكردن , هەروەها كۆی پرۆسەكەش لە چەند فەرمانگەیەكی كەمدا كۆدەكرێتەوە و پێویست ناكات پیشەوەر سەردانی زۆرینەی فەرمانگەكان بكات , قائیمقامی سلێمانی ووتی بەم هەنگاوە  جگەلەوەی پیشەوەران و كاسبكاران دەتوانن لە ماوەیەكی كەمدا مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێی بكەنەوە لەپاڵ ئەوەشدا كارئاسانی  و هاوكارییەكی باشی   پیشەوەران دەكات بۆ بایەخدانی زیاتر بە كارەكانیان و بوژانەوە و پێشخستنی پیشەجیاوازەكان لە سلێمانی .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.