Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:20

منداڵێک لە پڕۆژه‌یه‌کی ئاودا خنکا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌كه‌ینێت ، ئێوارەی ڕۆژى چوارشەمە لەگوندی علی خەڵەفەوە سەربەناحییەی کۆکز منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی(محه‌مه‌د سه‌عید ساڵح ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژارلەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاودا گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری لەنزیکی ماڵی خۆیان ناوبراو کەوتۆتەنێو مەشروعێکی ئاوەو خنکاوە.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.