Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 19:01

به‌هێنانه‌ دونیای منداڵی سێیه‌م پارچه‌یه‌ک زه‌وی وه‌ربگره‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پاڵپشتی ده‌كات
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ئیتاڵیا بڕیاری داوه‌ هه‌ر خێزانێك منداڵی سێیه‌م بهێنێته‌ دونیاوه‌، پارچه‌یه‌ك زه‌وی كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ پێ ده‌به‌خشێت .

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماركۆ تشنتینایۆ ، وه‌زیری كشتوكاڵی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه‌: ده‌ڵین ئیتاڵییه‌كان منداڵی زۆریان نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌یه‌وێت پاڵپشتی له‌م بواره‌ بكات.

هه‌روه‌ها سه‌ندیكای كۆلدیریتی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ندیكا هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی بواری كشتوكاڵ ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت له‌ ئێستادا خاوه‌نی نیو ملیۆن هیكتار زه‌وی كشتوكاڵییه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 10 ملیار یۆرۆ.

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.