سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كێشه هزرییه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سعوودیه ناپاكی به‌رامبه‌ر ئه‌و كردووه تره‌مپ گوتی: "ناپاكیان به‌رامبه‌ر من نه‌كردووه، هیوادارم ئه‌مانه هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێن. ژماره‌یه‌كی زۆر راستی له‌به‌رده‌ممان هه‌ن و لێیان ده‌كۆڵینه‌وه. ئه‌وان (سعوودییه‌كان) ناپاكیان به‌رامبه‌ر من نه‌كردووه، له‌وانه‌یه ناپاكیان به‌رامبه‌ر خۆیان كردبێت. ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره چی ده‌بن".
لای خۆیشیه‌وه جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پاڵادینۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه دوور له چاوی كامێرا‌كان له پنتاگۆن ئه‌نجامی دا له‌باره‌ی دوا راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی گوتی: "وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بین له زانیاری كۆكردنه‌وه له‌باره‌ی تاوانه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف. له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵ سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه".
رۆبێرت پاڵادینۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا و سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن گوتی: "له‌م میانه‌یه‌دا ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له زانیاری كۆكردنه‌وه. چۆنییەتی هه‌نگاونانمان به‌نده به زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان".
سه‌رچاوه - AA
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.