Erbil 9°C پێنجشەممە 06 شوبات 13:52

بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سووتەمەنی هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا

بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە
کوردستان TV
100%


بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی سوتەمەنییەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا .


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ڕابردوو لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سوتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستدەدات خۆی دەكات بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانییە دەسوتێت و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیان لەدەستدەدات .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.