ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
• ھونه‌رمه‌ند ئه‌و توێژه ناسكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه به ھه‌موو ڕووداو و كاره‌ساته مرۆییه‌كان تووشی ئازاری سه‌خت ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ھه‌میشه گریانێكی قووڵ له ناخی ھونه‌رمه‌ند گوزه‌ر ده‌كات، كه ئه‌ویش خه‌می نیشتمانه، چونكه به بڕوای ھه‌موو ھونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌سه‌ن، خه‌م و ئازاره‌كانی تاكی كۆمه‌ڵگه ھاوبه‌شه له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی ئه‌ودا، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه ڕۆحی نیشتمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و گیانی ڕۆڵه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته به‌ر ھه‌ڕه‌شه‌ی ناحه‌زانی وڵات، له‌و ساته وه‌خته‌دا ھونه‌رمه‌نده ناسكه‌كان به قووڵی له ناخه‌وه ده‌گرین و فرمێسكی گه‌رم بۆ ئازاره‌كان ھهڵدهكێشن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ھیچ چه‌كێكی داكۆكیكار شك نابه‌ن، كه بتوانێت به‌رگری له ئازاره‌كان بكات، ناچار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ھونهرهكهیان، كه تاكه چه‌كی ده‌ستی ئه‌وانه بۆ به‌شداربوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌می وڵات و داكۆكی كردن له ئازاری ھاوڵاتی نیشتمانه‌كه‌ی.
• كاتێك، كه تیرۆر دزه‌ی كرد به نێو ناوچه‌كانی كوردستان، دوو كه‌س له سه‌نگه‌ری به‌رگری دابوون، یه‌كه‌میان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و پیاوه خاكیه‌كانی نیشتمان بوون، دووه‌میان ئه‌و ھونه‌رمه‌نده خاكڕهوانه بوون، كه دڵیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو بۆ پاراستنی نیشتمان، ته‌نانه‌ت كاتێك دایكه جگهرستووهكانی شنگال و مه‌خموور و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر له زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ته‌نیا كه‌س كه فریادره‌سی ئه‌و ئازارانه بوو، پێشمه‌رگه و ھونه‌رمه‌ند بوو، چونكه دوو توێژی جیا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون، یه‌كێكیان پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی تریان ھونه‌رمه‌ند.
• به‌ڵێ، له‌وانه كه‌س نه‌یده‌توانی ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێ به‌رامبه‌ر به دو‌ژمنێك، كه منداڵه پێخاوسهكانی شنگال له چیاكاندا له برسیه‌تی سه‌ر بنێنه‌وه و، یان پاكیزه‌كانی وڵات ھه‌رزان فرۆش بكرێن، ئه‌وه بوو به خامی گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساتێك له چاوی كامێرای سینه‌ماكارێكی له‌خۆبوورده، ھه‌موو دیمه‌نه‌كانی به فرمێسكه گه‌رمه‌كانی تۆماركرد، ته‌نانه‌ت خوێنی قاره‌مانانی وڵاتی وه‌ك خۆی لهخۆوهگرت.
• ئه‌وه‌ی كه ھه‌میشه دڵی له نێو سه‌نگه‌ردا بوو، ئه‌و ھونه‌رمه‌نده ناسكانه بوو، كه به ته‌واوی له گریانی منداڵ و ئازاری دایك و خوێنی ئاڵی پێشمه‌رگه بوو، كه فیداكارانی ئه‌و نیشتمانه خۆیان بۆ دوژمن (نهدهچهماند)، تا گه‌یشتن به خه‌ونی ئازادی و پاككردنه‌وه‌ی وڵات له ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆردا، ئه‌و ھه‌موو تراژیدیایه‌ش بوون به چیرۆكی فیلمه‌كان، كه فیلمسازی خاكڕهو به‌بێ بیركردنه‌وه له قه‌یران و گیرفانی به‌تاڵ ھه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌یان نیشانی جیھان دا.
• له دوا دێڕیشدا به حكوومه‌ت ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئێمه تێیدا پێشمه‌رگه بووین، ئێستاش حه‌قه ئاوڕ له‌و قوربانیدانه بده‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ھونهرهكهماندا ئاشتمان بكه‌نه‌وه و چیتر له‌ژێر فشاری دارایی دا بێ به‌رھه‌م نه‌مێنینه‌وه!.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.