شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ندین گوندی سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد.
به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ندین گوندی سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه زیانی مادی زۆر به‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
بۆ ئاگاداربوون له قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م بۆردومانه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ردانی ماڵی زیان لێكه‌وتوانی له گوندی به‌رچێ كرد.
شایه‌نی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 30/10/2018 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی خاكی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
به‌پێی میدیاكان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە ئاسمانی دەڤەری نێروە و ڕێکانی سەربە شارۆچکەی دێره‌لوك پارێزگای دهۆکدا سوڕاونه‌ته‌وه، دواتریش فڕۆكه‌كانی توركیا دەستییان بە بۆردوومانکردنی دەڤەرەکە کردوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.