Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:16

بەشیر حەداد: پێویسته‌ بارودۆخی کەرکووک، خورماتوو بۆ پێش 16 ئۆکتۆبەر بگەڕێتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک كۆبوه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان کرد لە نووسینگەی هەرێمی کوردستانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەولێر، بەشیر حەداد رایگەیاند 16ـی ئۆکتۆبەر و رووداوەکانی دواتری لە دەرەوەی یاسا و دەستوور بوون.

لە پرێس کۆنفراسێکدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناوەڕۆکی کۆبوونەەکەیان خستەڕوو.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشیر حەداد رایگەیاند 16ـی ئۆکتۆبەر و رووداوەکانی دواتری لە دەرەوەی یاسا و دەستوور بوون.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێ "خودی رووداوەکانی 16ـی ئۆکتەبەر و، ئەو رووداوانەی دواتر روویاندا لە دەرەوەی یاسا و دەستوور بوون، پێشێلی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کراوە، بۆیە ئێمە وەکو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمانە هەمووی بە یاداشت دەکەین و قسەی لەسەردەکەین، پێویستە ئەم بارودۆخە بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووری چارەسەربکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانێت پێش هەموو شتێک بارودۆخی کەرکووک، خورماتوو و، داقووق و دەوروبەی ئاسایی بکرێتەوە، دیاردەی عەسکەرتاریەت و هاتنی ملیشیاکان بۆ ئەم شارە و دەوروبەی نەمێنێت و دۆخەکە بۆ پێش 16 ئۆکتۆبەر بگەڕێتەوە.

بەشیر حەداد، داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، دۆسیەی کەرکووک بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و بڕیاری تایبەتی لەسەر بدرێت، ناکرێت تاسەر ئەم دۆخە وا بەردەوام بێت، دەبێت چارەسەرێکی یاسایی و دەستووری بۆ بکرێت، ئەم پێشێلکارییە یاسایی و دەستووریانەی لەلایەن ئەو کەس و لایەنانەی کراوە، پێویستە رێکاری یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.

هه‌ر لە کۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، رایگەیاند "ئێمە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر یاداشتێکمان دا بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بارودۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین، بەڵام بەداخەوە بەدەم داواکەی ئێمەوە نەهاتن، دووبارە ئەو بانگەوازەمان دا بە سەرۆککۆمار و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، بەداخەوە ئەوانیش نەیانتوانی ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.

دوا بەدەنگەوەنەهاتنی هیچ لایەک لە دادگای فیدراڵی، رێبوار تاڵەبانی سکاڵای تۆمارکرد بۆ ئەوەی بارودۆخی کەرکووک بگەڕیتەوە دۆخی یاسایی و دەستووری خۆی، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ دادگای فیدراڵیش بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی دەبوو لەماوەی 15 رۆژ ئەو کێشەیەی یەکلابکاتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەویش دوایخست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.