ئەمڕۆ چوارشەممە 31-10-2018 خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دوایین دانیشتنی ئەنجامدا.
به‌پێى راگه‌یاندراوی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه دوو تەوەری لەخۆ گرت:
یه‌كه‌م: كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌پێى حوكمی مادده‌ی (6) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: وتاری به‌ڕێز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
یه‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌م كۆتا دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان 99هه‌مین دانیشتنیه‌تی.
هه‌روه‌ها خولی چواره‌می په‌رله‌مان 206 پڕۆژه‌ی تاوتوێ كردووه و له‌و 206 پڕۆژه‌یه 6 پڕۆژه‌ی له حكومه‌ته‌وه هاتووه و له كۆی 206 پڕۆژه‌كه ته‌نها 33 پڕۆژه‌ی كراوه‌ته یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.