خاتوونێكی فه‌رمانبه‌ری كتێبخانه‌ی به‌سرا به ڕزگاركردنی 30 هه‌زار كتێب له فه‌وتان بوو به یه‌كێك له ئافره‌ته شۆڕشگێره زانست خوازه‌كانی عێراق.
عالیه محمد باقر، ناوی ئه‌م خاتوونه گه‌وره‌یه‌یه كه له كتێبخانه‌ی مه‌ركه‌زی به‌سڕا فه‌رمانبه‌ر بوو، له‌ساڵی 2003 پێش ڕوخانی سه‌دام هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌دام چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی كتێبخانه‌كه‌وه تاوه‌كو چه‌كی دژی فڕۆكه له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌كه دابمه‌زرێنن ، به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته داوای كرد ڕێگای پێبده‌ن كه‌هه‌موو كتێبه‌كان و به‌ڵگه‌نامه به‌سووده‌كان كه له‌ناو كتێبخانه‌كه بوو بیگوازێته‌وه ناو ماڵی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێبكات له‌كاتی ڕوخانی باڵه‌خانه‌كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام داواكه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه ، بۆیه بڕیاڕی دا له‌كاتی شه‌ودا به‌دزی و نهێنی چه‌ند جارێك بچێته ناو كتێبخانه‌كه چه‌ندی پێكرا كتێبه‌كان بباته‌وه ماڵه‌وه.
شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و باڵه‌خانه‌كه له‌كاتی شه‌ڕدا توشی سوتان بوو ، به‌ڵام ئه‌م شێره‌ژنه توانی زیاتر له 30 هه‌زار كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌كان ڕزگار بكات.
كاتێ نووسه‌ری ئینگلیزی "" جنیت وینتر "" چیڕۆكی ئه‌م خاتونه‌ی زانی كتێبێكی له‌سه‌ر نووسی بۆ منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئافره‌ته‌وه فێری ئازایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری ببن.
شایه‌نی باسه كتێبه‌كه ئێستا له‌هه‌موو كتێبخانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌یه له‌ژێر ناونیشانی (فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی كتێبخانه‌ی به‌سڕا) ، هه‌روه‌ها كتێبه‌كه كرایه شانۆگه‌ری وه له‌سه‌ر گرنگترین ته‌خته‌كانی شانۆ له جیهان نیشان درا.
ئه‌مه ئه‌م خاتوونه عێڕاقیه گه‌وره‌یه كه كه‌توانی كه‌له‌پوری ووڵاته‌كه‌ی ڕزگار بكات ئه‌ویش (عالیه محمد) ه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.