دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر رۆژ له دواى رۆژ به به‌رنامه رێگرى و فشاره‌كانى سه‌ر كوردى كه‌ركوك رووى له زیادبوون كردووه له دواین هه‌وڵى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى له‌وشاره رێگریكردنه له داچاندن و به‌كار هێنانى زه‌وى و زارى جوتیاره كورده‌كانى ئه‌و پارێزگایه
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ربه پارێزگاى كه‌ركوك به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یان ئه‌مرۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى ئیتحادى چونه‌ته سه‌ر زه‌وى گونده‌كانى ده‌ورو به‌رى سه‌رگه‌ران كه جوتیاره‌كانیان خه‌ریكى كێڵان بوون و رێگه‌یان لێ گرتوون
سه‌ره‌چاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه جوتیاره كورده‌كانى هه‌رسێ گوندى (گابه‌ره‌كه ، په‌لكانه، شه‌ناغه) یان كۆكردۆته‌وه و پێیان راگه‌یاندوون نابێت زه‌ویه‌كانیان داچێنن و هه‌ره‌شه‌ى زیندانى كردنیان لێ كردوون كه نابێت سه‌رپێچى بكه‌ن
به گوێره‌ى زانیارى سه‌رچاوه‌كه هۆكارى ئه‌و رێگریه‌ى پۆلیسى ئیتحادى ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیك له‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو سكاڵایان له به‌غدا له‌و كوردانه كردووه كه دواى 2003 گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانیان وه به پشتیوانى پارێزگارى داسه‌پاوى ئێستاى كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت هه‌مان عه‌ره‌به هاورده گه‌راوه‌كانى دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر زه‌وییه‌كان بچێنن
شیاوى گوتنه پارساڵ له هه‌مان وه‌رز كۆمه‌ڵیك عه‌ره‌بى گه‌راوه‌ى دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر چووبوونه لاى راكان سه‌عیدى" پارێزگاى داسه‌پاوى ئێستاى كه‌ركوك سكاڵایان سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه تۆماركردبوو ئه‌ویش به بریارێك پاڵپشتى بۆ ده‌ربری بوون و هێزێكى سه‌ربازى هه‌ناردبووه سه‌ر جوتیارانى ناوچه‌كه‌و چه‌ند كه‌سێكیان لى ده‌ستگیر كردبوون و رێ‌یان نه‌دابوو زه‌ویه‌كان بكێڵن
ناحییه‌ى سه‌رگه‌ران به دوورى 45 كم ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى شارى كه‌ركوك سه‌ربه قه‌زاى دووبزه پێكهاتووه له 42 گوند و له‌وانه‌ش 39 گوندى هى كورده‌كانه‌و 3 گوندیش عه‌ره‌ب تێیدا نیشته جێن و له‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشووى عێراق سه‌رجه‌م كورده‌كانى ئه‌و ناوچانه په‌راگه‌نده‌و ده‌ربه‌ده‌ركرابوون له شوێنى ئه‌وان عه‌ره‌بى خواروو ناوه‌راستى عێراقیان به كۆمه‌ڵیك ئیمتیازه‌وه تێدا نیشته جى كردبوون ، له دواى 2003 وه كورده‌كان به رێژه‌یه‌كى زؤر گه‌رابوونه‌وه سه‌ر گوند و زه‌وییه‌كشتوكاڵیه‌كانیان به‌ڵام خیانى 16 ئۆكتۆبه‌ر وایكرد دووباره كورده‌كان بكه‌ونه به‌ر هه‌ره‌شه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.