Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

ڕووسیا بە گرینگییەوە لە مێژوو و خەباتی گەلی کوردستان دەڕوانێت

شاندێکی پارتی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە، و چەند پرسێکی وەک دۆخی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

لە مۆسکۆ، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار سوەیلی، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە.

شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، سەردانی ڕووسیای كرد بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ساڵانەی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا ناسراو بە (ICAPP) و، چەندیدن دیاری دیكەیشی ئەنجام دا، لە نێویشیاندا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا میخایل بەگدانۆڤ، پێشوازی لە شاندی پارتی كرد لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا.

لەلای خۆیەوە، جێگری وەزیری دەرەوە میخایل بەگدانۆڤ، رایگەیاند كە ڕووسیا بە گرینگییەوە لە مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان دەڕوانێت و پاڵپشتی لە داخوازییە ڕەواكانیان دەكات، پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ ئەو سەركەوتنانەی بەدەستیان هێناون لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەڕلەمانی كوردستان و، ئومێدی پەیوەندییەكی باشتر و بەهێزتری خواست لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق كە لەسەر بنەمای دەستور بنیات بنرێت و لەو ڕێگایەیشەوە بتواندرێت كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان چارە بكەن.

ئەو، هەروەها پشتگیریی وڵاتەكەیشی بۆ هەموو هاوكارییەك دووپات كردەوە و، گرینگی و كاریگەریی هێزی پێشمەرگە و حكوومەتی هەرێمی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند، كە ڕوڵی بەرچاویان هەبووە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا، باسی وزە و ئابووریی هەرێمی كوردستان كرا و، سیوەیلی رایگەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو گەورەترین پارتی سیاسی لە كوردستاندا، هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەك دەكات بۆ كردنەوەی دەورازی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.