Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:25

به‌وێنه‌ ... به‌هۆی باران بارین و لافاو زیاتر له‌ 150 ستوونى کاره‌با که‌وتوون

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ ڕۆژانی (پێنج شه‌ممه‌25 وهه‌ینی 26) ی مانگی 10 كه‌بناری قه‌ندیل و دۆڵه‌ ره‌قه‌و ناوچه‌كانی سۆران و باله‌كایه‌تی گرته‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری مادی به‌رهاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌وت بووه‌ هۆی وێران بونی چه‌ندین گوند و باغ وباغاتی هاوڵاتیان و پچڕانی چه‌ندین ڕێگا به‌هۆی داڕمانی پرده‌كان و تیك چونی ڕێگاكان وهه‌روه‌ها پچڕانی كاره‌بای گونده‌كان .

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی كاره‌با زیاتر له‌(150) ستونی كاره‌با كه‌وتون و هه‌ندیك له‌ستونه‌كان به‌ته‌واوی له‌ناوچون و نه‌ماون و چه‌ند محویله‌یكی كاره‌باش لافاو بردونی كه‌وتونه‌ته‌ ژێر قورو لیته‌ی لا فاوو تائیستا نه‌توانراوه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ .

عه‌لی محمد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ڕایده‌گه‌ێنێت ، جگه‌له‌وه‌ی كه‌زه‌ره‌ری زیاتر له ده‌یان ملیۆن دینار به‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با كه‌وتوه‌ ، زیاتر له‌سه‌د ملیۆنیشی ده‌وێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و تێكردنه‌وه‌ی كاره‌با به‌ته‌واوی ، چونكه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاویه‌و به‌هۆی ئه‌ولافاوه‌شه‌وه‌ ڕیگاو بانه‌كان تێك چون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مساری تۆڕه‌كانیش تێك چوه‌ .

 

11

 

11

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.