به‌رهه‌م ساڵح كه چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی له‌توێته‌ر ڕایگه‌یاندووه سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ رێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان و بارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو و باکوری عێراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، و ئێستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە.
له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح كه‌ناوی هه‌رێمى كوردستانى به‌باكوری عێراق هێناوه ، شیرین فوئاد مەعسووم، كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك به‌توانجه‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت خەنی لە خۆمان دیسانەكە بووینە باكووری عێراق.
به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێشوازی لێكرا و به‌شێكى دیكه له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌له‌نێویاندا مه‌لابه‌ختیار ئاماده‌یی پێشوازی نه‌بووه له‌ناوبراو بكات له‌فرۆكه‌خانه‌دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.