Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:23

له‌هه‌رێمى کوردستان ساڵانه‌ زیاتر له‌ 1000 که‌س به‌ڕووداوی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

هاتووچۆ ئاماری ساڵانه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى  ئاماری ساڵانه‌ی قوربانیانى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ له‌هه‌رێمى كوردستانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ساڵانە ملیۆنێک و ٢٥٠ ھەزار کەس لەجیھاندا گیانلەدەستدەدەن بەڕوداوەکانی ھاتوچۆو نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەسی دیکەش برینداردەبن و ھاوکات چوار ملیۆن کەسیش کەمئەندامدەبن.

ھاتوچۆی سلێمانی ئەوەش ئاشکرادەکات، ئەگەرچی وڵاتە پێشکەوتوەکانی وەکو (ئەڵمانیا، سوید، ھۆڵەنداو ژاپۆن) لە(٦٠%)ی کۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی جیھان پێکدەھێنن لەناوخۆی وڵاتەکانیاندا، بەڵام لەڕێژەی ڕوداوەکانی ھاتوچۆدا تەنھا لە ٢٠%ی کۆی ئامارەکان پێکدەھێنن، ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە دەکرێت لەگەڵ بونی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل، سەلامەتی مرۆڤەکان لەبەرچاو بگیرێت.

سەبارەت بەھەرێمیش، ھاتوچۆی سلێمانی جەختیکردۆتەوە، "ساڵانە لەھەرێم زیاتر لەھەزار کەس بەڕوداوی ھاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن و زیاتر لە ١٠ ھەزاری دیکەش برینداردەبن، بەڵام ئاماری کەمئەندامبون لەکوردستان بەھۆی ڕوداوەکانی ھاتوچۆوە لەبەردەست نییە، بەڵام بەرلەھاتنی گروپی تیرۆریستی داعش، یەکەم ھۆکاری کەمئەندامبونی مرۆڤ، ڕوداوەکانی ھاتوچۆ بوە لەھەرێمدا".

لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەنراوەدا ھاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکردوە، "ساڵانە لەھەرێم ٢٠٠ منداڵ بەڕوداوەکانی ھاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن و ساڵی ٢٠١٧ش تەنھا لەشاری سلێمانی ٢١٨ کەس بەڕوداوی ھاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە کە ٥٠یان منداڵی خوار تەمەن ١٤ ساڵ بوە".

ھاتوچۆ پێیوایە، "ئەگەربێت و ھۆشیارانەو لەژێر یاساو ڕێنماییەکانی ھاتوچۆدا مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ڕێگەوبان نەکەین و ببینە خاوەنی ڕێگەوبانێکی فراوان و ستانداردیش لەکوردستان، بەڵام حاڵمان لەمەی ئێستا باشتر نابێت".


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.