خانه‌واده‌ی مامۆستایه‌كی دیاری هه‌ولێر بۆ زیاتر بره‌ودان به خوێندن و خزمه‌تكردنی قوتابیان پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی ده‌شتی هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ن.
مامۆستا "لاولاو عه‌زیز" له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سه‌رجه‌م پێداویستی خوێندنی بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانه‌ی "قوڵته‌په‌ی ڕه‌شیدی" له سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په كه له 100 قوتابی پێك دێن دابین كرد.
له پای هاوكارییه‌كانیشی بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ش ستایشی كاره خێرخوازییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی مامۆستا لاولاویان كرد هیوایان خواست نموونه‌ی زۆر بێت.
شایه‌نی باسه ناوبراو پێشتر چه‌ندان جار خواردنی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له سنووری به‌رگری له وڵات ئاماده‌كردوه له شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش، هه‌روه‌ها چه‌ندان جار پێداویستی خۆراكی به‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور دابه‌شكردووه و ته‌نانه‌ت هاوكارییه‌كانی گه‌یاندۆته شاری خانه‌قینیش و پارسێلی خۆراك و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كان و لێقه‌وماواندا دابه‌شكردووه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.