فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، بوودجه‌ى ئێستای عێراق گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش تێپه‌ڕ بێت ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نابێت ، ڕاشیگه‌یاند عێراق بڕی 317 ملیار دینار وه‌ك خۆی ڕه‌وانه ده‌كات بۆ مووچه
ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌ى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى ئێستا كه‌دیاری كراوه مامه‌ڵه‌یه‌كى خراپه به‌غدایه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات ، له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسى ئه‌وه نابێت بڕینى پاره‌كه‌ى به‌غدا ڕووبدات و ئه‌و پاره‌یه وه‌ك خۆی دێت و هه‌رێمى كوردستانیش نه‌وتى خۆی ده‌فرۆشێت و له‌ئێستاشدا نرخی نه‌وت له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.