بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی دوو دەرمانخانە دادەخات.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبونیان بەمەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەرپێچی کردن لە شوێنەکانیان، هەردوو دەرمانخانەی ( بێست، دریم فارما) لە شاری سلێمانی دادەخرێت.
وتی؛ بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، پێویستە لە دەرمانخانەکاندا دکتۆری دەرمانساز دەرمان بفرۆشێت و رێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانی بە نەخۆش بوترێت، لەگەڵ ئەوەی لە دەرمانخانەی دریم فا دکتۆری دەرمانسازی لێ نەبوە، لیژنەکە دەستی بەسەر دەرمانی ماوەبەسەرچووشدا گرتووە.
وتیشی؛ بەهەمان شێوە لە دەرمانخانەی بێست دەست بەسەر بڕێک دەرمانی خراپدا گیراوە و بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.
سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو دەرمانخانەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیان روبەروی یاسا دەکرێنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.