Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:23

کونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر راگه‌یاندراوێکى سه‌باره‌ت به‌ پێدانى ڤیزا به‌ هاووڵاتییان بڵاوکرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر  رایده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیان ئاگادار دەكه‌ینه‌وه‌  لەو کەسانەی مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارد ناسراوەو دەڵێت، ئەو كەسانە ساختەكارن و خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، ژماریەكی زۆر خەڵك ئیمێڵیان پێدەگات و مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارد (مافی مانەوەی هەتاهەتایی لە ئەمریكا) ناسراوە.


كونسوڵخانەی ئەمەریكا راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو ساختەكارانەی لە پشت ناردنی ئەم ئیمێڵ و نامانەوەن خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن و ئامانجیان ئەوەیە پارە لەو كەسانە بكێشنەوە كە داواكاریان بۆ ڤیزەی هەمەجۆر پێشكەشكردووە.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن تكایە ئاگادار بە كە وەزارەتی دەرەوە بە هیچ شێوەیەك لە ڕێگەی ئیمێڵ، نامە یاخود پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ئەو كەسانە ئاگادار ناكاتەوە كە ناویان بۆ ڤیزەكە دەردەچێت ،  دوای ئەوەی ئەنجامەكان بەردەست دەبن، كەسەكە خۆی لە وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەكە ناو و ژمارە تایبەتیەكەی داخڵ دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ناوی دەرچووە یاخود نا.

لەکۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن لە ئێستادا ناونووسین بۆ پڕۆگرامەكە بەردەستە و تا 6 مانگی 11 كاتژمێر 8:00ی ئێوارە بە كاتی هەولێر ناوتۆماركردن دەمێنێت.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.