Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:29

ئه‌نیمه‌یشێنی ئێرانی باشترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێکی ئه‌مریکی برده‌وه‌

له‌ ده‌رهێنانی كیانووش عابدی
کوردستان TV
100%

ئه‌نیمه‌یشێنی "ئالفابێت" له‌ ده‌رهێنانی كیانووش عابدی، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێكی ئه‌مریكی برده‌وه‌.

ئه‌نیمه‌یشێنی «ئالفابێت» له‌ ده‌رهێنانی كیانووش عابدی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌نیمه‌یشێنی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌نجومه‌نی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریكای مسۆگه‌ر كرد.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئێرانییه‌ هه‌روه‌ها له‌ به‌شی شاژترین فیلمی فێستیڤاڵ، پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بوو.

سێهه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ١١ تا ١٣ ئاكته‌وبر له‌ نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌نیمه‌یشێنی ئالفابێت گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ ژیانیان له‌ بیركردووه‌ و به‌ دوور ماون له‌ حه‌قیقه‌ت و زانین.

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌م فیلمه‌ سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵكانه‌یه‌ كه‌ به‌ ساڵانه‌ ئه‌لف و بێی ژیانیان بیر چۆته‌وه‌، نابینن، نابیسن و هیچ وشه‌یه‌ك نایه‌ته‌ سه‌ر لێوانیان، به‌ڵام وشه‌كان به‌وپه‌ڕی بێ ئۆقره‌ییه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدان.

كیانووش عه‌بادی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌یه‌ و فه‌رنووش عابدی كاری ئه‌نیماتۆری بۆ كردووه‌ و ڕێندر و كه‌مپۆزیتی له‌ سه‌ر شانی مورته‌زا نیه‌تی بووه‌ و هه‌روه‌ها حامد پوور كرمان ڤیژواڵی بووه‌.

دیزاینه‌ریی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ له‌ لایه‌نی ئه‌میر حسێن نه‌ورۆزی و به‌كگراندیشی له‌ لایه‌ن موحه‌ده‌سه‌ پیله‌وه‌ران ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌نیمه‌یشێنی ئالفابێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌مه‌نده‌ و له‌ لایه‌ن سرووش ساعدیه‌وه‌ مۆسیقای بۆ دانراوه‌.

 سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.