Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:57

سوپای تورکیا هێرشی کرده‌ سه‌ر بنکه‌کانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل

رۆژێك دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ چوارلایه‌نه‌كه
سوپای توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی توركیا و رووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو، سوپای توركیا له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ كۆبانێ.

ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌مدواییه‌ چه‌ندین جار هۆشداریدابوو به‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوا تا ئه‌و شوێنانه‌ چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگن و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێن.

هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیایه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م هێرشه‌ تازه‌یه‌ی توركیا بۆسه‌ر بنكه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل جارێكی دیكه‌ ئاگری ئه‌م ناكۆكییه‌ خۆشتر بكات.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.