Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:29

فڕۆکەیەک بە 188 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسی سەرنشینانی ناو فڕۆكەكە نییە
فڕۆكەیەك بە 188 سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە
کوردستان TV
100%

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی مەدەنی پڕ سەرنشینی كۆمپانیای لیۆن ئێری ئەندەنووسی لە دەریا كەوتە خوارەوە، لەو كاتەی لە جاكارتای پایتەختی ئەندەنووسیا بۆ شاری بانكال بینانجی دوورگەی سۆمەترە گەشتی دەكرد.

ئاژانسی بەدواداگەڕان و فریاكەوتنی ئەندەنووسیا لە زاری یوسف لەتیف گوتەبێژی ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، كە فڕۆكەكە 188 سەرنشینی تێدا بووە و كەوتووەتە خوارەوە، 13 خولەك بەر لەوەی بكەوێتە خوارەوە پێوەندی لەگەڵ فڕۆكەكە پچڕاوە و پاشماوەی فڕۆكەكە دوای كەوتنە خوارەوەی و نەمانی پێوەندی دۆزراوەتەوە.

بەرپرسێكی لیژنەی سەلامەتی گواستنەوەی ئەندەنووسیا لەبارەی هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە گوتی، تا ئێستا هۆكارەكەی دیار نییە، كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە لە كاتێكدایە كە یەكێكە لە فڕۆكە نوێكان و بەم دواییە خراوەتە خزمەت لەلایەن كۆمپانیای لیۆنی فڕۆكەوانی، هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسی سەرنشینانی ناو فڕۆكەكە نییە  

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.