Erbil 1°C سێشەممە 04 شوبات 04:48

بۆچوونێک دوور لە چامپیۆنزلیگ

ماوەیەكە سەیری یاریەكانی خولی پلەیەكی ئینگلتەرا چامپیۆنشیپ دەكەم
کوردستان TV
100%


لەوانەیە چامپیۆنزلیگ بەهێترین و بەچێژترین خول بێت لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان بەڵام من ماوەیەكە سەیری یاریەكانی خولی پلەیەكی ئینگلتەرا چامپیۆنشیپ دەكەم بەبۆچوونی خۆم لەوانەیە هەڵەش بم ئەم خولە بەهێزترین و زەحمەترین خولە لە ئەوروپا ، 24 یانە بەشدارن زۆربەی هەفتەكان دوو یاری ئەنجام دەدەن ، تەنها دوو یانە راستەوخۆ سەردەكەون بۆ پریمەرلیگ ، سێیەم تا شەشەم پاڵاوتن ئەنجام دەدەن و یەك یانە لەم چوارە سەردەكەون ، یانەی بەهێز و لاواز نیە ، لەنێوان یەكەمی ریزبەند و كۆتایی ریزبەند تەنها 16 خاڵە ، خەڵاتی پاشكۆی پاڵاوتن گەورەترین خەڵاتە كەیانەیەك وەری دەگرێت خەڵاتەكەش دوو تا سێ هەندەی خەڵاتی چامپیۆنزلیگە ، ستۆك سیتی وەك نمونە وەرزی رابردوو لەپریمەرلیگ بوو ئێستا لەپلەی 17 بەهەمان شێوە سوانزی سیتی لەپلەی 15 ، ئاستی یانەكان زۆر لێك نزیكە بۆیە زۆر زەحمەتە پێشبینی ئەنجامی یاریەكانی ئەم خولە بكەیت ، لەدوای 14 هەفتە میدلزبەرە و شیفیلد یونایتد 26 خاڵیان هەیە و یەكەمی ریزبەندن واتە ئەم دوو یانەیە تا ئێستا 16 خاڵیان لەدەستداوە و ئاساییە لەدوای دوو یان سێ هەفتەی دیكە دوو یانەی دیكە لە لوتكە ... بۆیە ئەم خولە زەحمەترین خولی ئەوروپایە .

سالار جەلال

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.