سه‌رۆك بارزانی، بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی پردێ، کە تێیدا پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، شکستیان بە پیلانێکی گەورەی دەرەکی و ناوخۆیی هێنا و کوردستانیان پاراست، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەری بڵاو کراوەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بیستی ئۆکتۆبەر، ساڵیادی داستانی پردێ بەرز دەنرخێنین، هەزاران سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو داستانە و سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری داستانی پردێ بوون".
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 20ـی 10ـی 2017ـدا گه‌لی كوردستان له داستانێكی مه‌زنی پڕ له قاره‌مانیدا به‌ره‌نگاری هێرش و پیلانی ناحه‌زانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بووه‌وه، ئه‌و پیلانه له خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو كه پشتی پێشمه‌رگه‌یان به‌ردا و كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت. ئه‌و خیانه‌ته وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه ڕوویان كرده هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له به‌رگرییه پڕ له قارهمانیهكهی پردێدا پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێك‌شكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا. به هه‌مان شێوه‌ش له سحێلای به‌رخودان و مه‌ردایه‌تی و له مه‌خموور و به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله، پێشمه‌رگه پشت به خودا و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌ل، پیلانی نه‌یارانی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان تێك‌شكاند و كوردستان به سه‌ربه‌رزی مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.