Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:04

دوو کەسی دیکەی کوردی ئێزدی لەده‌ستى داعش ڕزگار کران

كچێك و گه‌نجێك رزگار كران
کوردستان TV
100%

بەرپڕسی نووسینگەی رزگاركردنی ڕفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، نووسینگەكەیان توانیویەتی دوو کەسی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكەن.
 
حوسێن قائیدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، توانیویانە دوو کەسی تری كوردی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگار بكەن، كە ماوەی چوار ساڵ بوو لە دەست ئەو ڕێكخڕاوە تیرۆرستییەدا بوون.
 
قائیدی گوتیشی: "كچەكە كە ناوی نوورایە، خەڵكی گوندی دووگرێی سەر بە شارۆچكەی شنگالە و لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ـدا كاتێك داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، ڕفێندرابوو و گەنجەکەش ناوی (ئـ، س، م) تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی کۆچۆیە".
 
بە گوتەی ئەو، دوایین ئاماری رزگاركراوەكان لە مانگی ٨ـی ساڵی ٢٠١٤ـوە تا ئێستا، ٣٢٢٢ كەسن لە كۆی ٦٧١٤ كەسی رفێندراو.
 
دەشڵێت: "لە داهاتوویەكی نزیكدا كەسانی دیكەیش رزگار دەكەین و نووسینگەیشمان لە هەوڵدان بەردەوام دەبێت تا یەك كەس لە دەست داعشدا مابێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.