له شارۆچكه‌ی پاتنۆسی ئاگری، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو بڵاوكراوه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 11:03 خووله‌ك له شارۆچكه‌ی پاتنۆسی ئاگری روویداوه.
قایمقامی پاتنۆس، ئومید ئاڵتای، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی و ماڵی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه و گونده‌كان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و، رایگه‌یاند: "وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن، ئه‌مرۆ له ناوه‌ند و گونده‌كاندا خوێندن بۆ رۆژێك كرایه پشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.