به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاوكارییه‌ی حكوومه‌تی ریاز به‌ڵێنی دابوو پێشكه‌ش به‌و ناوچانه‌ی بكات كه له سووریا له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراونه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی 100 ملیۆن دۆلار بووه، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆدا بۆ سعوودیه، خرایه سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا.
ئه‌گه‌رچی ئیداره‌ی تره‌مپ ماوه‌یه‌كی درێژه داوای ئه‌و هاوكارییه داراییه ده‌كات به‌ڵام دانانی پاره‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی پۆمپیۆ بۆ ریاز په‌یوه‌ست به دیارنه‌مانی رۆژنامه‌وانی نه‌یاری سعوودیی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، مایه‌ی تێڕامانه.
رۆژنامه‌كه له كاربه‌ده‌ستێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه كه سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ئاراسته ده‌كات به‌ڵام نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، گواستوویه‌تییه‌وه كه "به‌دڵنیاییه‌وه كاتی سه‌ردانه‌كه و دانانی پاره‌كه رێكه‌وت نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.