Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:06

مه‌سروور بارزانی: تێڕوانینه‌کانی ئیسماعیل بێشکچی جێگه‌ی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه‌

پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی بێشكچی له‌باره‌ی گه‌لی كوردستان جێگه‌ی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه‌.

مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گه‌لی كورد و رووناكبیر و مێژوونووسی دیاری تورك كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه‌ به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هه‌وڵ و چالاكی و نووسینه‌كانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی بێشكچی له‌باره‌ی گه‌لی كوردستان جێگه‌ی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه‌.

ktv

له‌لای خۆیه‌وه‌ ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن‌ و ئارامییه‌‌ دا، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و رایگه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه‌ و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: به‌ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه‌ سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت.

ئیسماعیل بێشكچی، یه‌كێكه‌ له‌و رووناكبیره‌ دیارانه‌ی تورك، كه‌ به‌ ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه‌ و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌ رێگه‌ی ئاشتییانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.