به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گفتۆگۆیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا ئه‌نجام ده‌دات وا بڕیاره باسى ونبوونى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نووسه سعودییه‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى خزمه‌تگوزارى ڕۆژنامه‌گه‌رى سه‌رۆكایه‌تى توركیا، ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌نقه‌ره چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ده‌كات پێش به‌جێهێشتنى توركیا به‌ره‌و مهولدهوڤا، پۆمپیۆ پێشتر رایگه‌یاندبوو كه حكومه‌تى سعودییه به‌ڵێنى داوه به به قووڵى بچێته نێو رووداوى خاشقچى ڕۆژنامهنووسهكهى واشنتۆن پۆست.
هاوكات دوێنى سێ شه‌ممه 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى ریازى كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌ڵمان شازاده‌ى سعودییه كۆبووه و سوپاسى حكومه‌تى سعودییه‌ى كرد بۆ پشتگیرى له پشكنینێكى شه‌فافانه له‌سه‌ر كه‌یسى ونبوون و كوشتنى خاشقچى.
جێى ئاماژه‌یه جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نووسى سعودى له 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 دواى سه‌ردان كردنى كۆنسۆڵخانه‌ى سعودى له ئیستانبول ونبووه و دیار نه‌ماوه، به‌گوێره‌ى لێدوانى ده‌زگیرانى خاشقچى، كۆنسۆڵخانه‌ى سعودیه بانگهێشتى خاشقچى كردووه تا به‌ڵگه‌نامه وه‌ربگرێت به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هاوكات حكومه‌تى سعودیاش ده‌ڵێت خاشقچى به ساغى كۆنسۆڵخانهكهى جێهێشتووه، له‌م رۆژانه‌ى دوایشدا هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خاشقچى كوژراوه و پارچه‌پارچه كراوه له نێو جانتاى دیپۆلۆماسییهوه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه له كۆنسۆڵخانه‌ى سعودیه له ئیستانبول، حكومه‌تى سعودیه‌ش ئه‌م هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.