دوای ره‌خنه‌ی به‌رفراوانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژئاوایی له حكومه‌تی سعوودیا سه‌باره‌ت به پرسی ناڕوونی جه‌مال خاشقچی كه رۆژنامه‌نووسێكی ره‌خنه‌گری حكومه‌تی ریاز بوو، له ئێستادا ئه‌ڵمانیاش داوای له حكومه‌تی سعوودیا كردووه به‌خێراترین ماوه چاره‌نووسی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه روون بكه‌نه‌وه.
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌یه‌وه وتی: به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تی كوشتنی خاشقچی خراوه‌ته پاڵ حكومه‌تی سعوودیا، پێویسته به‌زووترین كات حكومه‌تی ئه‌م وڵاته روونی بكاته‌وه كه ئه‌م رۆژنامه‌نووسه چی به‌سه‌ر هاتووه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.