له ژێر ناوی " سیمبولیزمی ڕەنگەكانی كوردستان " لە شاری كراكۆڤ له وڵاتی پۆڵەنداپێشانگایهكی تایبهت بۆ حەوت لە هونەرمەندانی كوردستان كرایەوە ، كە لەلایەن ڕۆتاری كلوبی نێودەوڵەتی، فۆت- پیێنكنا فۆتۆگرافیا، و دۆمپۆلۆنی ڕێكخرابوو .
سەرپەرشتیاری ئەم پێشانگایە " زیاد گەردی " ئاشكرایدهكات كه له رێگهی ئهم پێشانگایهوه دهیانهوێت ئهوه به پیشانی جیهان بدهن كه كوردستان شوێنی فرەڕەنگی و پێكەوە ژیان و ئارامیە ڕەنگەكانی كوردستان پەیامی ئاشتی و جوانی كوردستانی هەڵگرتووە .
وتیشی پەیام لەکردنەوەی ئەم پێشانگایەدا زیاتر ناساندن و پیشاندانی ئاستی ڕەنگ و هونەری كوردی بەئەورووپیەكان و پۆڵەندیەكان بوو، کە کوردیش خاوەن هونەرێکی ڕەسەن ودێرینە و نەخشاندنی تابلۆ ڕەنگیەكانی هیچ لەئاستی هونەری كۆمەڵگا پێشكەوتووەکان نزمتر نیە .
هونهرمهندانی كوردستان دهیانهوێت له رێگای ئهم پیشانگایهوه به جیهان بڵین كە کوردستان شوێنی فرە ڕەنگی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەیە و هەروا بەفرەرەنگیش دەمێنێتەوە، ڕەنگەكانیش پێکەوە ئارامی و ئاشتی و جوانیەكی لە ڕادەبەدەر بە مرۆڤ دەبەخشێ، هەربۆیەش ناونیشانی پێشانگاکەیان ناونابوو "سیمبولیزمی ڕەنگەكانی كوردستان' كە هەر ڕەنگەو هێمای بەشێکی ژیانی كوردستانی هەڵگرتبوو .
دهربارهی ههڵبژاردنی ئهم وڵاته بۆ كردنهوهی ئهم پیشانگایه " گهردی " دهلێت لهبهر ئهوهی هونەر لەلای خەڵکی ئەم وڵاتە نرخ و بەهایێکی زۆر بەرزی هەیە هەروەها زۆر رێز لەكلتور و هونەری گەلانی تر دەگرن .
پۆلەندا وڵاتێکە دامەزراوەی هونەری زۆری هەیەو هونەری كوردیش بەهەموو بەشەکانیەوە لای ئەوان بایەخی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تاڕادەیەك كەلتووری پۆلەندی جیا لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپی نزیکە لە کەلتووری كوردی .
جێی باسه هونهرمهندانی كورد لهم پیشانگایهدا به 20 تابلۆی رهنگاو رهنگ بهشداریان كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.