وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه سوریایـیهكانیـیهوه و له پـێش هه‌موویانه‌وه كورده‌كان نیمچه ده‌وڵه‌تێك دروستبكات.
سێرگێی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ، له لێدوانی‌دا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه سوریایـیهكانیـیهوه و له پـێش هه‌موویانه‌وه كورده‌كان، نیمچه ده‌وڵه‌تێك دروستبكات له‌و ناوچانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات، ئه‌مه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچانه پـێكدههێنن تاوه‌كو شوێنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی سوریا بگرنه‌وه و هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و نیشته‌جێكردنیان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نه ئه‌مه‌ریكا و نه فه‌ڕه‌نسا و نه هیچ وڵاتێكی ڕۆژئاوایی خوازیار نین ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا بگه‌ڕێنه‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی لاڤرۆڤ پاش ئه‌وه دێت كه مایك په‌مپـێۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كانی سوریا قسه‌یان له ئایندهی سوریادا هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.