Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:24

ناتانیاهو: ئێرانییه‌کان له‌ سووریا پاشه‌کشه‌ نه‌که‌ن به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان

تاوەكو چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌
ناتانیاهو: ئێرانییه‌كان له‌ سووریا پاشه‌كشه‌ نه‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی ئێران، له‌ سووریا و یه‌مه‌ن و عێراق پاشه‌كشه‌ بكه‌ن و چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌و وڵاتانه‌دا .

بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشه‌مه‌ له‌ تویتێكدا ئاشكرایكرد، دۆناڵد ته‌رمپ به‌ ده‌یان جار پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بابه‌ته‌ كردۆته‌وه‌ته‌وه‌‌ و پاڵپشتی له‌و مافه‌ی ئیسرائیلییه‌كان كردووه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌فتاره پاوانخوازییه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له‌ نێو خاكی سووریا. 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری ده‌كات له هه‌ر جۆره‌ هه‌و‌ڵێكی ئێرانیه‌كان بۆ‌ به‌رفراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ پێویستی ده‌زانێت كه‌ ئه‌و ئێران به‌ زووترین كات هێزه‌كانی له‌ سووریا و ناوچه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ پێ بكات. 

ده‌شڵێت: ئه‌وان روویان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك كردبێت ده‌رد و ژان یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردۆته‌ ئه‌وێ. 

له‌لایه‌كی دیكه‌ دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا به‌ ده‌یان جار حكوومه‌تی ئێرانی به‌ هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و جیهان تۆمه‌تبار كردووه‌ و هاوكات به‌رپرسانی ئیداره‌ی ته‌رمپیش پێداگرن له‌سه‌ر چوونه‌ ده‌وه‌ری هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا و ناوچه‌كه‌ و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له ئاسایشی‌ وڵاته‌كه‌ی بكات. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.