دهروازهیێك بۆ ڕه‌خنه‌ی سینه‌مای كوردی له نووسینی (حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان) ره‌خنه‌گری شانۆ و سینه‌ما، ناونیشانی یه‌كه‌م كتێبی تایبه‌ت به ره‌خنه‌ی سینه‌مای كوردیه.
كتێبی "دهروازهیێك بۆ ڕه‌خنه‌ی سینه‌مای كوردی" له دووتۆی ١٥٠ لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چاپ كراوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه به یه‌كه‌م كتێب داده‌ندرێت له بواری ڕه‌خنه‌ی سینه‌مای كوردی.
له كتێبه‌كه‌دا به شێوه‌یێكی راگوزاری باس له سه‌ره‌تاكانی سه‌رھه‌ڵدانی بزاڤی سینه‌مای كوردی كراوه.
له "دهروازهیێك بۆ ڕه‌خنه‌ی سینه‌مای كوردی" ئاماژه به بزاڤی سینه‌مایی گه‌نجانی سینه‌ماكاری كورد له ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئێسكاندیناوی و به‌شدارییان له فیستیڤاڵه جیھانیه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دراوه.
نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا ھهڵسهنگاندنێكی ره‌خنه‌یی بۆ ١١ فیلمی كوردی كردووه، وه‌ك نموونه‌یێك بۆ سینه‌مای كوردی و ئاستی پێشكه‌وتنی.
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "دهروازهیێك بۆ ڕه‌خنه‌ی سینه‌مای كوردی" بۆشاییێك له قه‌یرانی كتێبی سینه‌مایی كوردی پڕ ده‌كاته‌وه، له لایێكی دیكه‌وه ڕه‌نگه وه‌ك سه‌رچاوه سوودی بۆ قوتابیه ئه‌كادیمیه‌كانی بواری سینه‌ما هه‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.