ئاكادیمیای نۆبڵ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووریی ئه‌مساڵی به‌خشیی به ویلیا‌م نۆردهاوس و پاوڵ رۆمه‌ر كه هه‌ردووكیان ئه‌مریكین.
ئه‌م دوو ئابووریناسه ئه‌مریكییه به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی گۆڕانكارییكانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و داهێنانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا له بواری سیسته‌مه‌كانی شیكاریی ئابووریی توانیان ئه‌م خه‌ڵاته جیهانییه گرنگه بكه‌ن هیی خۆیان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئاكادیمیای نۆبڵدا باس له‌وه كراوه كه ویلیا‌م نۆرد هاوس و پاوڵ رۆمه‌ر به راده‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یانداوه به سیسته‌مه‌كانی شیكاریی ئابووریی و په‌رچه‌كرداری ئابووریی بازاڕیان به‌رامبه‌ر به سرووشت و زانست زۆر به روونی خستووه‌ته‌ڕوو.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به‌های خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووریی به‌رامبه‌ره به یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكیی و ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی 1968 به‌دواوه له بواره جۆراوجۆه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرێت به كه‌سانی خاوه‌ن داهێنان كه داهێنانه‌كه‌یان خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تیی ده‌كات.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.