Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:23

به‌شار ئه‌سه‌د: رێککه‌وتنى ئیدلب رێوشوێنێکى کاتییه‌ و ره‌وشى سووریاش ده‌کرێت به‌" رێککه‌وتنى سه‌ده‌" بگۆڕدرێت

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى رژیمى سووریا
به‌شار ئه‌سه‌د: رێككه‌وتنى ئیدلب رێوشوێنێكى كاتییه‌ و ره‌وشى سووریاش ده‌كرێت به‌" رێككه‌وتنى سه‌ده‌" بگۆڕدرێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا الیوم، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووریا رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنى ئیدلب رێوشوێنێكى كاتییه‌ و ده‌وڵه‌ت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتى مه‌یدانى هه‌بووه‌، له‌ سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ رێگرتن له‌ خوێنڕێژى".

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى رژیمى سووریا له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى ناوه‌ندى حزبى به‌عس وتوویه‌تى: ئه‌و هیستریا رۆژئاوایه‌یى به‌م دواییانه‌ بینیمان پێش جه‌نگى ئیدلب، له‌ پرسێكى چاره‌نووسسازه‌وه‌ هه‌ڵقولابوو بۆیان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى سوورییه‌كان تیایدا شكست به‌ پلانه‌كانیان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان، پێویسته‌ رووبه‌رووى پڕۆژه‌كانیان ببینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ى "ریككه‌وتنى سه‌ده‌" بێت یا هه‌ر شێوه‌یه‌كى دیكه‌، ببینه‌ نموونه‌یه‌كى نوێ بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان". 

ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها وتى: هه‌ر كاتێك به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین، دوژمنانى سووریا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ پووچه‌ڵكردنى له‌ رووى سیاسى و سه‌ربازى و ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه‌، دواجار رووبه‌رووى به‌ره‌نگارى ناوخۆیى ده‌بینه‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌متر نییه‌ له‌ مه‌ترسى جه‌نگ.

ئه‌سه‌د له‌ درێژەی قسه‌كانى دا ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ئه‌وان له‌ ئیستادا رووبه‌ڕووی جه‌نگى چاكسازى هه‌ندێك كه‌رت بوونه‌تەوه‌ كه‌ هەڵگرى فیكرى ئاژاوه‌ و تیرۆر بوون، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان نه‌بنه‌ ده‌ربازگه‌یەك له‌ ئاینده‌ و سوریا بكرێته‌ ئامانج له‌ رێگه‌ى ئه‌و كه‌رتانه‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.