Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:21

سه‌رۆکی ئینته‌رپۆل دۆزرایه‌وه‌

مێنگ هۆنگۆی له‌كاتی ده‌رچوونی له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئینته‌رپۆل دیار  نه‌ماوه‌
سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

مێنگ هۆنگۆی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتی چینه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ون بوو و هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌ زیندوومانی دیار نه‌بوو، له‌ ئێستادا وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كاندا ئاشكرا بووه‌  ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ چین ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ دۆسییه‌ی بۆ ونبوونی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ مێنگ هۆنگۆی له‌كاتی ده‌رچوونی له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئینته‌رپۆل، دیار  نه‌ماوه‌.

بڕیاربوو كه‌ سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نساوه‌ به‌ فڕۆكه‌ سه‌ردانی چین بكات و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشی دوایینجار ئه‌ویان هه‌ر له‌و رۆژه‌دا دیتووه‌.

ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حزبی كۆمۆنیستی چین سه‌رقاڵی لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراو، ئه‌ویش به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی.

مێنگ هۆنگۆی  پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل، جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتیی چین بوو.

وته‌بێژی ئینته‌رپۆل رایگه‌یاندووه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ له‌ده‌ستی به‌رپرسانی چین و فه‌ڕه‌نسایه‌. هه‌واڵنێرێكی كه‌ناڵی " بی بی س "ـیش له‌مباره‌وه‌ وتوویه‌تیی ونبوونی به‌رپرسانی چینیی دیارده‌یه‌كی نائاسایی نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.