Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:44

عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ راسپاردرا

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق
کوردستان TV
100%

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ساڵی 2005 یه‌كێك بووه‌ له‌ جێگرانی سه‌رۆككۆماری عێراق و به‌ر له‌وه‌ی له‌ قازانجی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌شدار بووه‌ له‌ دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق، دوایین پۆست كه‌ وه‌ریگرتووه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه‌، كه‌سایه‌تی شیعه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپاردرا.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌سایه‌تی شیعه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپاردرا و پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی رابه‌گه‌یێنێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی ساڵی 1942 له‌ شاری به‌غدا له‌ دایك بووه، باوكی له‌ سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م له‌ ساڵی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو پۆستێكی وه‌زرای هه‌بووه‌،
له‌ساڵی 1963دا كۆلێژی ئابووری له‌ به‌غدا ته‌واو كردووه‌ و دواتر له‌ 1970 له‌ ئه‌نسیتیتوی نێوده‌وڵه‌تی كارگێری گشتی له‌ پاریس ماسته‌ری له‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ساڵی 1972 دا ماسته‌ری له‌ بواری سیاسی له‌ زانكۆی بواتیه‌ له‌ فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌ و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نیستیتوی فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیسلامی كاری كردووه‌، هه‌روه‌ها كاری سه‌رنووسه‌ری كردووه‌ بۆ چه‌ندین گۆڤار به‌ هه‌ر دوو زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی .دوابه‌دوای شۆرشی ئێران كه‌وته‌ نێو ریزه‌كانی ته‌یاره‌ ئیسلامیه‌ شیعه‌كانه‌وه‌.

سه‌ركرده‌ بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی  باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ عێراقدا و وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین كۆڕ و  كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه‌.

له‌ ده‌ستپێكی ساڵانی هه‌شتاكاندا، وه‌ك سه‌ركرده‌ و نوێنه‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق كاری كردووه‌.عادل عه‌بدولمه‌هدی  دوابه‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسی له‌ ساڵی دووهه‌زار و سێدا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق و وه‌ك ئه‌ندام له‌ شوێنی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم له‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتدا و له‌ قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕیوه‌بردنی مه‌ده‌نی كاری كردووه‌.

له‌ ساڵی 2004 و له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌تی ئه‌یاد عه‌لاویدا، وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی بووه‌ته‌ وه‌زیری دارایی. له‌ كاتی وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكیدا به‌شدار بووه‌ له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات بۆ نه‌هێشتنی قه‌رزی سه‌ر عێڕاق.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ساڵی 2005 یه‌كێك بووه‌ له‌ جێگرانی سه‌رۆككۆماری عێراق و به‌ر له‌وه‌ی له‌ قازانجی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌شدار بووه‌ له‌ دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق، دوایین پۆست كه‌ وه‌ریگرتووه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه‌ كه‌ دواتر له‌ ئاداری ساڵی 2016 ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و پۆسته‌ راگه‌یاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.