Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:42

یۆنامى پشتگیرى خۆى بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق نیشاندا

یۆنامى: پێویسته‌ ژنی شیاو له‌ پایه‌سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌كه‌یدا دابنێت
کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، یان كوبیش، وێڕای ده‌ستخۆشیكردنی له‌ ده‌ستنیشانكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌روه‌ها له‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ كاتی خۆیدا، هانی به‌شداریی كاریگه‌رانه‌ی ژنانیش ده‌دات له‌ حكومه‌تدا.

ئه‌مڕۆ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، یان كوبیش، ده‌ستخۆشی له‌ ده‌ستنیشانكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق. هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشتر له‌ كاته‌ سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا، پشتگیری له‌ عیراق كردووه‌، ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ پشتگیری خۆی بۆ خه‌ڵكی عیراق دووپاتده‌كاته‌وه‌ له‌وكاته‌ كه‌ ئه‌وان سه‌رقاڵی دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی تازه‌ی پڕ ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانین.

وتیشى" له‌ راستیدا عیراق پێویستی به‌ ئارامی و حكومه‌تێكی نیشتمانی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌ و هیوایان بۆ بگێڕێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وان هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغی دوای داعش ده‌نێن. ئه‌م حكومه‌ته‌ پێویسته‌ به‌گوێری كاتبه‌ندیی ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك بێته‌ئاراوه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تێكی كارامه‌ و به‌توانا و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت و ژنیش له‌ كابینه‌كه‌یدا هه‌بێت. 

له‌مباره‌وه‌، كوبیش داوا له‌سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كه‌ به‌ڵێنه‌كانیان له‌ به‌شداریپێكردنی پڕمانای ژنان له‌ بواری سیاسیدا جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراویش پێویسته‌ ژنی شیاو له‌ پایه‌سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌كه‌یدا دابنێت.

كۆبیچ وتی: " له‌و كاته‌ی كه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) و ئاژانسه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق، ئێمه‌، وێڕای هه‌ستكردنمان به‌و گرفته‌ زۆرانه‌ی كه‌ روبه‌رووی ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌بنه‌وه‌، و پشتگیری ته‌واوی ده‌كه‌ین به‌و پێیه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ئارام و گه‌شه‌ی ئابوری و خۆشگوزه‌رانی سه‌ركردایه‌تیی وڵات ده‌كات." 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.