Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:39

رووسیا موشەکی S-300ى له‌ سوریا دامه‌زراند

دەبێتە بەشێك لە تۆڕی بەرگریی ئاسمانی سووریا
کوردستان TV
100%


دەبێتە بەشێك لە تۆڕی بەرگریی ئاسمانی سووریا، ئەم سیستەمە دەبێتە بەشێك لە تۆڕی بەرگریی ئاسمانیی سووریا. 

کەناڵی ئاسمانی (زەڤیزدا)ی رووسی ئەمڕۆ چوارشەممە ڤیدیۆی ساتەوەختی گەیشتنی سیسته‌می موشەکی ئاسمانی لە رێگای فڕۆکەی بارهەڵگری جۆری"ئێن -124 روسلان" بۆ سوریا بڵاوکردەوە.

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا، دووێنێ سێشەممە سەرۆکی روسیاى ئاگادارکرده‌وە، كه‌ روسیا 49 پارچەی سیسته‌می (S-300)ى لەگەڵ چوار سەکۆی هاوێشتنی موشەکى رادەستی سوریا کردووە.

هەفتەی رابردوو، بەرپرسانی سەربازیی مۆسكۆ رایانگەیاند كە سیستەمی دژەفڕۆكەی (S-300) لە سووریا دادەنێن، ئەم سیستەمە دەبێتە بەشێك لە تۆڕی بەرگریی ئاسمانیی سووریا.

هەرچەند حكومەتی رووسیا جەخت لەوە دەكاتەوە كە سیستەمەكە لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی سووریادا دەبێ، بەڵام شارەزایان پێیانوایە هەر لەژێر چاودێریی رووسەكاندا دەبێ.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.