Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:20

وه‌فیق سامه‌رائى کۆنه‌ به‌عس و سه‌رۆکى هه‌واڵگرى سه‌رده‌مى سه‌دام پیرۆزبایى له‌ گرووپى 16ـی ئۆکتۆبه‌ر کرد

به‌ الله اكبر پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح كرد
وه‌فیق سامه‌رائى كۆنه‌ به‌عس و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى سه‌رده‌مى سه‌دام پیرۆزبایى له‌ گرووپى 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كرد
کوردستان TV
100%

وه‌فیق سامه‌رائى كۆنه‌ به‌عس و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى سه‌رده‌مى سه‌دام و راوێژكارى پێشووى مام جه‌لال به‌ الله اكبر پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح كرد و سوپاسى پاڵه‌وانه‌كانى 16ـی ئۆكتۆبه‌رى كرد.

وه‌فیق له‌ لاپه‌ره‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌ پۆسته‌كه‌یدا به‌ "الله‌ أكبر" ده‌ستیپێكردووه‌ و نووسیویه‌تى " ألله أكبر، گه‌نجانى عێراقى مه‌زن، له‌ هه‌لبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار پلانى ئه‌وانتان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ باسی سنوور پارێزیان به‌ خوێنیان ده‌كرد و ده‌یانویست پاڵێوراوى خۆیان بسه‌پێنن، به‌ده‌نگى دیموكراتى خۆتان ئه‌و پلانه‌تان له‌ناو برد، سوپاس بۆ رۆلى مه‌زنتان و سوپاس بۆ پاڵه‌وانانى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌ گه‌نجانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پاڵه‌وانه‌كانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و حه‌شدى شه‌عبى و پاڵه‌وانه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى 2018 كه‌ هه‌ڵویستان ده‌ربڕى و هاوسۆز بوون". 

سه‌دام حوسین

هاوكات حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و كه‌سایه‌تى شۆڤێنیستى عێراقى كه‌ به‌ دژایه‌تى كورد ناسراوه‌ و وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى له‌ عێراق پیرۆزبایى خۆى ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح كرد بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پێى راگه‌یاندووه‌ ئیتر ئه‌ركى تۆ پاراستنى یه‌كپارچه‌یى عێراقه‌.

فه‌تلاوى سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى ئیراده‌ له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تویته‌ر نووسیویتى: پیرۆزبایى له‌ دكتور به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م بۆ بردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین له‌ ئه‌ركه‌ گه‌وره‌كه‌ى كه‌ پاراستنى یه‌كپارچه‌یى عێراقه‌ و پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوور.

به‌رهه‌م ساڵح

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.