دەزگای ناوەندی ئامار ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردهوه، ژمارەی هاوڵاتیانى عێراق لەم ساڵدا ٣٨ ملیۆنی تێپەڕاندووە و لە ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە ٥٠ ملیۆن.
لە بەیاننامەیەکدا دەزگای ناوەندی ئامارى سەر بە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە ژمارەی هاوڵاتیانى عێراق گەیشتووەته ٣٨ ملیۆن و ١٢٤هەزار و ١٨٢کەس، بەپێی ئاماری نوێی ساڵی ٢٠١٨.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ژمارەی رەگەزی نێر گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٢٦١هەزار و ٢٥٣ کە دەکاتە رێژەی سەدا ٥١، و ژمارەی رەگەزی مێ گەیشتووەته ١٨ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٩٢٩ کەس بە رێژەی سەدا ٤٩ لە کۆی ژمارەی دانیشتوان.
بەپێی ئامارەکە ژمارەی دانیشتوانانى پارێزگای بەغدا گەیشتووەته ههشت ملیۆن و ١٢٦ هەزار و ٧٥٥کەس.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژمارەی دانیشتوانانی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە ٥٠ملیۆن.
بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٧٩ژمارەی دانیشتوانانی عێراق گەیشتبووە ١٢ ملیۆن کەس و لە ساڵی ١٩٨٧ گەیشتووەتە ١٦ ملیۆن و هەروەها گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن لە ساڵی ١٩٩٧.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.