لەمیانەی وتووێژێكی لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا د. فوئاد حوسێن كاندیدی سەربەخۆی فەرمی خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە چ بە میكانیزمی ناو فڕاكسیۆنە كوردییەكان بێت یاخود میكانیزمی ناو پەرلەمانی عیراق بێت دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكرێت هەر من سەردەكەوم و دەنگی زۆرینە دەهێنم گوتیشی ئینشائەلڵا متمانەمان بە خۆمان هەیە و جگە لەلایەنە عیراقیەكان گفتوگۆ لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كراوە .
هەروەها لەبارەی گفتوگۆیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان روونیكردەوە كەئەگەری هەیە خۆیان بكشێننەوە هیوادارم خۆیان بكشێننەوە ئەوكاتە واتای دەگەینە ڕێكەوتن لەگەڵ یەكێتی ئەوەش واتای ئەوەی یەكێتی دەتوانێت بەشی خۆی هەبێت لەناو حكومەتی عیراق
لە لای خۆیەوەخەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتووێژێكیدا لەگەڵا بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند كە سەرۆك بارزانی وەك كاندیدێكی بێ لایەن د.فوئاد-ی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كاندید كردووە.
د.فوئاد لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند حەزدەكەم ئەوە بە دڵسۆزان و دۆستان و لایەنگرانمان بڵێم ئەو چەند ڕۆژەی دەستمان كردووە بەگفتوگۆ ڕۆژ بەڕۆژ پشتیوانیمان زیاتر دەبێت و ئێـمە بەرەو سەركەوتن دەڕۆین.
وابڕیارە كاتژمێر(8)ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی بەغداد لەناو پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بدرێت.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.