رائید فەهمی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیروون رایگەیاند كە ، سازان و هەماهەنگی تەواو هەیە لە نێوان سەرجەم لایەنەكانی شیعە، بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی ببێتە سەرۆكی حكوومەتی داهاتوو، هاوكات دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریش ئەو پرسە یەكلایی دەكرێتەوە.
رائید فەهمی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیروون كە موقتەدا سەدر ڕێبەرایەتی دەكات لە لێدوانێكدا گوتی، بە ڕێژەیەكی زۆر عادل عەبدولمەهدی لە نێوان سەرجەم لایەنەكانی شیعە قبووڵكراوە و ڕەزامەندی لەسەرە، بەڵام پرسەكە بە فەرمی یەكلایی نەكراوەتەوە.
راشیگەیاند كە بەشێكی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئەوەنین عادل عەبدولمەهدی ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، دەنا سەرجەم لایەنەكانی دیكە لەسەری هاوڕان و لایەنی كوردیش هیچ بەرهەڵستی و لارییەكیان نییە، بۆ ئەوەی عەبدولمەهدی ببێتە سەركۆوەزیرانی عێراق، بۆیە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەكردەیی یەكلایی كراوەتەوە و تەنیا ڕاگەیاندنی ماوە، ئەمەیش دوای هەڵبژاردنی سەركۆمار دەبێ.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.