فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆردومانی بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە.
ڕِِۆژی یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لەهەژماری تایبەتی لە "تویتەر" گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی ئەمریکا لەرێگەی تۆپهاوێژی جۆری "هاوتزر" و مووشەک بۆردومانی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکەن.
لە تویتەکەدا هاتووە: "تۆپهاویژەکان لەپێناو رزگارکردنی عێراق و سووریا بۆردومانی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکەن" بێ ئەوەی روونکردنەوە بدەن لەسەر کات و ساتی ئەو بۆردومانەکە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.