خانمه نووسه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئامینه ره‌حیمی " دووه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه بریتییه له رۆمانێك له ژێر ناوی " خه‌ڵاتوو پایزی " چاپ و بڵاوكرده‌وه .
رۆمانی خه‌ڵاتوو پایزی به زاراوه‌ی ههرامی له لایه‌ن ئه‌م نوسه‌ر كورده نووسراوه و له لایه‌ن ده‌زگای په‌خش و چاپه‌مه‌نی زایه‌ڵه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه .
چه‌ند ساڵێكه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نووسین به زاراوه‌ی هه‌ورامی گه‌شه‌یه‌كی زۆری سه‌ندووه و ناوه ناوه كتێب بڵاوكراوه‌ی كوری به‌م شێوه‌زاره بڵاوده‌كرێنه‌وه .
نووسه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاتوو " ئامینه ره‌حیمی " پێشتریش كتێبێكی چیرۆكی به ناوی هه‌نار و خۆشه‌ویستی " بڵاوكردووه‌ته‌وه و خراوه‌ته بازاره‌كانی كتێب له كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.